ئەمەریکا فڕۆکە "تۆقێنەرەکەی" رەوانە کرد
"نبۆ جەنگی دژ بە ئێران ئامادە"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی ئەمەریکا شەش فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بی- 52 رەوانەی بنکەی سەربازی دیەگۆ گارسیا لە زەریای هیندی کردووە.
سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، بۆمبهاوێژەکان بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران ئامادە کراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران و زیادبوونی گرژییەکان، ئەمەریکا نزیکەی چوار هەزار سەربازی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
دوێنی دووشەمەش، ئەمەریکا نمایشی بە دەیان فڕۆکەی ئێف- 35 لە ویلایەتی ئوتا کرد و رایانگەیاند: "فڕۆکەکان بۆ جەنگ ئامادەن".
فڕۆكه‌ی بی 52 ستراتۆفۆرد، جۆره‌كه‌ی بۆینگه و هه‌شت بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه، توانای هه‌ڵگرتنی نزیكه‌ی 20 مووشه‌كی ناووكی هه‌یه.
درێژییه‌كه‌ی 48.5 مه‌تر و پانایی باڵه‌كانی 56.4 مه‌تره و خێراییه‌كه‌شی ده‌گاته 1037 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، ئه‌و فڕۆكه‌یه له ساڵی 1955 له‌لایه‌ن كۆمپانیای بۆینگه‌وه درووستكردنه‌كه‌ی كۆتاییپێهات و سێ‌جار گۆڕانكاری له دیزاینی فڕۆكه‌كه‌دا كراوه، به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌ی، ناتوانێت له هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بنیشێته‌وه.
JAN 06: USAF B-52Hs MYTEE51 & 52 departed Barksdale AFB for Diego Garcia in the Indian Ocean due to #Iran tensions. pic.twitter.com/2PgkMMnAXw
— Aircraft Spots (@AircraftSpots) January 7, 2020
RT