پوتن گه‌یشته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆده‌بێته‌وه
له شه‌قامه‌كانی دیمه‌شق گه‌ڕاوه
K24 - هه‌ولێر:
دیمیتری پیسكۆف، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆشكی كرملین ئاشكرای كرد، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به سه‌ردانێك گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كرملین، پوتن له چه‌ند شه‌قامێكی دیمه‌شق گه‌ڕاوه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سووریاش به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
پوتن بۆ ئه‌سه‌د ده‌ڵێت: "به‌شێكی زۆرمان له دووباره بنیاتنانه‌وه ده‌وڵه‌تی سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بڕیوه".
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌سه‌د له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پوتن سوپاس و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به هاوكارییه‌كانی مۆسكۆ نیشان داوه.