ئێندیپێندنت: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوچه شیعه‌كانی عێراق جێده‌هێڵن
ئه‌و پێگه و بنكانه جێده‌هێڵن كه ئه‌منیه‌تێكی به‌هێزیان نییه
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له به‌غدا رایانگه‌یاندووه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی سنوورداری بۆ دووباره بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانیان له نزیك به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ قۆناغێكی نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران.
چاپی عه‌ره‌بیی رۆژنامه‌ی "ئێندیپێندنت" له زاری ئه‌و سه‌رچاوانه گواستییه‌وه، "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و پێگانه‌ی له باكووری به‌غدا چۆڵكردووه، كه گومان له ئه‌منییه‌تیان ده‌كرێت و جێگای متمانه نین و سه‌رباز و كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی باكوور و رۆژئاوای ئه‌و شاره گواستووه‌ته‌وه، كه ئه‌منیه‌تیان به‌هێزتره"، ئاشكراشیكرد، "ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ده‌ستپێكرد و رۆژی سێشه‌ممه‌ش كۆتایی هات".
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێرانه‌وه‌یه، كه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق ده‌كه‌ن".
پێشتریش چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی راگه‌یاندبوو، ده‌یانه‌وێت به‌ده‌م بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراقه‌وه بچن و هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه، به‌ڵام دواتر واشنتن راستی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م زانیاریانه‌ی به‌درۆ خستووه‌ته‌وه، به‌ڵام له راستیدا هێزه‌كانی ئه‌و پێگه سه‌ربازیانه‌ی له نزیك شاری به‌غدا به‌ته‌واوی چۆڵكردووه، كه پێشتر چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی بوونه‌ته‌وه".
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ رۆژنامه‌كه دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی به‌له‌دیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ته‌واوی له سه‌رباز و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی چۆڵكردووه و ته‌نیا ئه‌و 4 فڕۆكه "F-16"ـه‌یه‌ی له‌و بنكه‌یه جێهێشتووه، كه عێراق هه‌یه‌تی و هیچ پسپۆڕێكی به‌كارهێنان و چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیشی به‌جێ نه‌هێشتووه".
جێگای ئاماژه‌یه، بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د به‌ر له چه‌ند مانگێك كه‌وته به‌ر هێرشی مووشه‌كی و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراقی كوژران".
له‌مباره‌شه‌وه فایق شێخ عه‌لی، په‌رله‌مانتاری عێراقی به‌و رۆژنامه‌یه رایگه‌یاندووه، "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕاستی ده‌ستی به كشانه‌وه له ناوچه شیعه‌نشینه‌كان به‌ره‌و ناوچه سوننی و كوردییه‌كان كردووه".
ئێندیپێندنت له زاری چه‌ند پسپۆر و چاودێرێكیش گواستییه‌وه، "پرۆسه‌ی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه كورد و سوننه‌كانی له عێراق به‌رده‌وام بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه گرژی كه‌وته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شیعه".
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه به گرته‌یه‌كی تۆماركراویش ده‌كات، كه له كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دزه‌ی پێكراوه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه "محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هۆشداری ده‌داته سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان، كه به‌م بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن و دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت زیانی گه‌وره به عێراق بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بڕیار له دژی ئه‌وان بدرێت".
H.B