فه‌ره‌نسا: هیچ پلانێكمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانمان نییه له عێراق
هێزه فه‌ره‌نسییه‌كان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراقن
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه، پاریس هیچ پلانێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی نییه له عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئێستا هیچ پلانێكی له‌و شێوه‌یه نییه ژماره‌ی سه‌ربازان كه‌م بكرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌منیه‌تی هێزه‌كانییان له عێراق به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی له عێراقه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات.
رۆژی 5/1/2020، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌بێ ئاماده‌بوونی كورد و سووننه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانیان له عێراق تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هۆكاری په‌له‌كردن له تێپه‌ڕاندنی یاساكه، كوژرانی هه‌ریه‌كه له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه، كه له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 3/1/2020 كرانه ئامانج.
ئ. م