وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: هیچ هه‌ڕه‌شه‌ك له ئێران قه‌بووڵ ناكه‌ین
ستراتیژیه‌تمان نه‌گۆڕاوه و عێراق جێناهێڵین
K24 - هه‌ولێر:
مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسین له‌گه‌ڵ ئێران و خوازیاری شه‌ڕ نین، به‌ڵام ئاماده‌ن بۆ هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش قه‌بووڵ ناكه‌ن.
ئێسپه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/1/2020 رایگه‌یاند، ستراتیژیه‌تیان به‌رامبه‌ر به عێراق نه‌گۆڕاوه و نیازیشیان نییه هێزه‌اكیان بكشێننه‌وه.
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كاری له پێشینه‌یان پاراستنی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و چه‌ندین بژارده‌شیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران هه‌یه.
ئێسپه‌ر راشیگه‌یاند، كه ئێران ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه و به وردی چاودێری جموجۆڵه‌كان ده‌كه‌ن. روونیشی ده‌كاته‌وه كه هه‌نگاوه‌كان له قۆناغی داهاتوو پشت به جموجۆڵه‌كانی تاران ده‌به‌ستێت.
له باره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، مارك ئێسپه‌ر روونی ده‌كاته‌وه، كه یاساكه شیانی پابه‌ندیكردنی نییه و كورد و سووننه‌ش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان نه‌كردووه.
ئ. م