تره‌مپ: ماوه‌یه‌كی زۆره چاودێری قاسم سوله‌یمانی ده‌كه‌ین
ئاماده‌ین به شێوه‌یه‌كی توند و خێرا وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئێران بده‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت عێراق به سه‌قامگیری بهێڵێته‌وه و ئاماده‌شن وه‌ڵامی توند و خێرای هه‌ر هێرشێكی ئێران بده‌نه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له نووسینگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز بیر له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر عێراق ناكاته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه به‌غدا به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه ماوه‌یه‌كی زۆره وڵاته‌كه‌ی چاودێری قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ده‌كات.
تره‌مپ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیان عێراق جێبهێڵن بواری هه‌نگاوی زیاتر ده‌ده‌نه ئێران له ناوچه‌كه و پێگه‌یان به‌هێزتر ده‌بێت، بۆیه ناكشێنه‌وه.
ئ. م