9 مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كرا
سوپای پاسداران به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، 9 مووشه‌ك به‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق، 9 مووشه‌ك به‌ر بنكه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه كه‌وتوون.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێرانیش بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به كوشتنی "قاسم سوله‌یمانی" له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
تا ئێستاش زانیاری له باره‌ی زیانه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه سه‌ربازییه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، كه ده‌كه‌وێتی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
ئ. م