فەرەنسا ئیدانەی ھێرشەكانی ئێران دەكات
"كاری له‌پێشینه‌ی پاریس هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه"
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئێران دەكات و داواش دەكات ھەرچی زووە دۆخەكە ھێور بكرێتەوە.
له راگه‌یەندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هێزی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته به‌زووترین كات ره‌وشكه هێور ببێته‌وه.
له‌و راگه‌یاندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هاتووه، كه پێویسته رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت و كاری له‌پێشینه‌ی پاریسیش هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كیش له‌سه‌ر هێڵن بۆ رەواندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.