ئاژانسێکی کوەیتی هاککرا

ئەمەریکا هێزەکانی لە کوەیت دەکشێنێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی هەواڵی کوەیتی لە زاری وەزیری بەرگری کوەیت بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمەریکا لە ماوەی سێ رۆژ لە کوەیت دەکشێنەوە، بەڵام دواتر ئاژانسەکە بڵاویکردەوە کە هاککراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، وەزیری بەرگری رایگەیاندووە، نامەیەکمان لە بنکەی سەربازیی عریفجانی ئەمەریکی پێگەیشتووە کە تیایدا نووسراوە، ئەمەریکا لە ماوەی سێ رۆژ هێزەکانی بە تەواوی دەکشێنێتەوە.

ئاشکراشکرابوو،  نامەکە تەواو پێشبینی نەکراو بووە و پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەکات بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر.