دوای مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران حووسییه‌كان ئامۆژگاری سعوودییه ده‌كه‌ن
سه‌ركرده‌ی حووسییه‌كان: گۆڕانكاری گه‌وره له ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ن
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولمه‌لك حووسی، سه‌ركرده‌ی گروپی چه‌كداری "ئه‌نساروڵڵا"ی حووسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن ئامۆژگاری سعوودیه ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌كاتێكدا كه به‌هۆی هێرشه ئاڵۆگۆڕكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ناوچه‌كه به دۆخێكی ئاڵۆزدا ده‌گوزه‌رێت، پێویسته سعوودیه به حیسابه‌كانیدا بچێته‌وه".
حووسی گوتی: "ئێمه له واقعی هێرشهێنان بۆ ناوچه‌كه‌ماندا ده‌ژیین، ئه‌مه‌ریكا هێرشی بۆ هێناوین.. دووڕوو و ناپاكه‌كان ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوونه و دژایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا دژیاه‌تیان بكات و پشتگیری هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا پشتگیری بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه رێگه به گه‌له‌كانیان ناده‌ن به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كانی ئیدانه‌كردنی ئیسرائیل‌دا بكه‌ن.. به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا رێز له كۆیله و ملكه‌چان و پشتیوانه‌كانی ناگرێت، له‌وانه‌ش "رژێمی سعوودیه". ئه‌مه‌ریكا سعوودیه ده‌دۆشێت و نایله‌وه‌ڕێنێت، له‌كاتێكدا كه شوان مانگاكه‌ی ده‌دۆشێت، ده‌بێت بیبات بۆ له‌وه‌ڕاندنیش".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌ركرده‌ی حووسییه‌كان ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 5 ساڵ به‌سه‌ر گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، ئامۆژكاری سعوودیه ده‌كه‌م، كه به حیسابه‌كانیدا بچێته‌وه".
هه‌روه‌ها روو له سعوودیه گوتی: "تۆ خۆت ده‌خه‌یته شوێنێكی هه‌ڵه، كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ تۆ ئه‌وه ئێوه ده‌ستپێشخه‌ریتان كرد له دژایه‌تیكردنمان.. هیوادارین هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات دیراسه‌تی خۆیان بكه‌ن، گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوو گه‌وره‌ن و كاریگه‌رییه‌كی زۆری نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته ده‌بێت".
H.B