ئیسرائیل: دزه كراوه‌ته ناو سیستمێكی نوێی لێزه‌ریمان
سیسته‌مێكی نوێیه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیسرائیل، رایگه‌یاند، دزه كراوه‌ته ناو سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی لێزه‌ری ئیسرائیل، كه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایكرد، كه وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر سیستمێكی پێشكه‌وتووی لێزه‌ری ده‌كات.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پێشخستنی چه‌ك و ژێرخانی ته‌كنۆلۆجی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل، جه‌نه‌راڵ یانیف رۆتیم، رایگه‌یاند، نرخی كۆپییه‌كی ئه‌و سیستمه به ملیۆنان دۆلاره، به‌ڵام له كاتی به‌كارهێنانی و بۆ تێكشكاندنی مووشه‌ك و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان، تێچووه‌كه‌ی له دۆلارێك كه‌متر ده‌بێت.
گوتیشی: ئیسرائیل سه‌رقاڵی پێشخستنی ئه‌و سیستمه‌یه، كه ده‌بێته مایه‌ی ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێ له چه‌كی وزه.
روونیشیكرده‌وه، هیچ وڵاتێك هاوبه‌شی ئیسرائیل ناكات له به‌رهه‌مهێنانیدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خاڵی لاوازی سیستمه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌سته‌وه‌ستانه له خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له كه‌شوهه‌وایه‌كی ناله‌بار و له كاتی بوونی هه‌وردا ئاراسته ده‌كرێن.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئیسرائیل، دوای ئه‌وه دێت، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیان ئه‌نجامداوه و زۆرێك له سیستمه‌كانی چاودێری فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌كه‌كانیان په‌كخستووه.