لاڤرۆڤ: كوشتنی قاسم سوله‌یمانی پێشێلكاری یاسای نێوده‌وڵه‌تییه
ئاسایشی جیهانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و سه‌رده‌كێشێت بۆ لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیدار.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا پاكستانییه‌كه‌ی، لاڤرۆڤ گوتیشی: رووسیا ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌مه‌ریكا به پێشێلكارییه‌كی روونی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها گوتی: بڕوامان وایه ئه‌و رووداوه سه‌رده‌كێشێت بۆ لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیدار له ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا ئاسایش و ئارامی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.