ناتۆ رووده‌كاته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
رۆڵی زیاتری پێده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، ینس ستۆلتنبرگ، رێككه‌وتن، له‌مه‌ودوا ناتۆ رۆڵێكی گه‌وره‌تر له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگێڕێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، پۆمپیۆ و ستۆلتنبرگ باسیان له لێكه‌وته‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران كردووه و جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناتۆ زیاتر رۆڵی هه‌بێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌شداری بكات له دابینكردنی ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، له كۆشكی سپی، تره‌مپ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "له‌و بڕوایه‌دام پێویسته ناتۆ فراوان بكرێت، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بگرێته‌وه".
گوتیشی: "داعش كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ربازه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، با ناتۆ بێته پێشه‌وه و هه‌نگاوی خۆی بنێت. ئێمه رێگریمان له داعش كرد و نه‌مانهێشت بگاته ئه‌وروپا، ده‌بێت له‌مه‌ودوا ناتۆ رۆڵی زیاتری هه‌بێت".
تره‌مپ به پێكه‌نینه‌وه گوتی: "ده‌كرێت ناوی لێبنرێت په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی + خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یاخود پێی بڵێن: په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی – خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".