له ئه‌لبوكه‌مال بۆردومانی چه‌كدارانی حه‌شد كرا
هه‌شت چه‌كداری حه‌شد كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ناوچه‌ی "ئه‌لبوكه‌مال"ی سووریا، (8) چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، یه‌كه‌یه‌كی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه بۆردومان كراوه.
روانگه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و بنكه‌یه‌ی حه‌شد، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) بۆردومان كراوه، كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی "ئه‌لبوكه‌مال" و هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراقدا و به‌وه ناسراوه كه ناوه‌ندێكی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبییه له ناو خاكی سووریادا.
به‌ڕێوبه‌ری روانگه‌ی سووریا، "رامی عه‌بدولڕه‌حمان" به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "فرانس پرێس"ـی راگه‌یاندووه، له ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌كدارانی حه‌شد ته‌قیوه‌ته‌وه.