ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی نه‌سروڵڵا و قاسم سوله‌یمانی بڵاوكرایه‌وه
مێژووه‌كه‌ی بۆ 15 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێـته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هه‌ریه‌ك له ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و عیماد موغنییه، فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازی حزبوڵڵای لوبنان بڵاوكرایه‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا، كه مێژووی بۆ نزیكه‌ی (15) ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر سێ كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر مێزی نانخواردن دانیشتوون و قسه ده‌كه‌ن.
رۆژی هه‌ینی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه ئامانج.
عیماد موغنییه، فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازی حزبوڵڵای لوبنان له ساڵی (2008) له دیمه‌شق له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كرایه ئامانج و كوژرا و ناوبراو فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی تهمموز/ یۆلیۆی 2006ی دژی ئیسرائیل كرد و به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به هاوبه‌شی كرده‌كه‌یان ئه‌نجامدابوو.