نوێترین لێكه‌وته‌كانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه
ئۆكرانییه‌كه لێكه‌وته‌ی زیاتری به دوای خۆیدا هێناوه

K24 – هه‌ولێر:
تێكشكانی فڕۆكه‌ی ئۆكرانییه‌كه لێكه‌وته‌ی زیاتری به دوای خۆیدا هێناوه.
له نوێترین پێشهاتدا، ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ئاماژه به بوونی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی تاران ده‌كه‌ن.
هاوكات، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترۆدۆوه كرد و رایگه‌یاند، تاران پێشوازی له هه‌ر هاوكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ ئاشكرابوونی ورده‌كاری كه‌وتنی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن رووحانی په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی ئۆكرانیا، "ڤلادیمێر زیلینسكی"یه‌وه كرد و رایگه‌یاند، ئێران ده‌رگای كراوه‌یه بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا.
له به‌رامبه‌ردا، "زیلینسكی" رایگه‌یاند، پێویسته لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌و رووداوه بكرێت و رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، چیدیكه به ئاسمانی ئێران‌دا گه‌شت ناكه‌ین.
راشیگه‌یاند، فڕۆكه‌كه‌یان هیچ هۆشدارییه‌كی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێ نه‌درابوو.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی(8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، فڕۆكه‌ی جۆری "Boeing 737-800" ی سه‌ر به هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا له دوای هه‌ڵفڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی تاران، له ئاسمان تێكشكا و به‌و هۆیه‌وه (176) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.