پوتن هۆشداری له روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات
"ئه‌م كاره‌ساته ته‌نیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نابێت به‌ڵكو هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
له به‌رده‌وامی گرژی نێوان واشنتن و تاران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هۆشداری له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی فراوان له ناوچه‌كه ده‌دات، كه نه‌ك ته‌نیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره بۆ هه‌موو جیهان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له په‌راوێزی دیداره‌كه‌یاندا له مۆسكۆ پوتن گوتی: "هیوادارم دۆخی گشتی له ناوچه‌كه نه‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی فراوان. ئێستا هه‌ست به بۆنی جه‌نگێكی ئاست نزم له ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر شه‌ڕه و خه‌ڵكێك تێیدا ده‌كوژرێت. ئه‌مه‌ش واقعه راسته‌قینه‌كه‌یه".
پوتن جه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگی به‌لاوه‌نانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی فراوان له ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه روویدا كاره‌ساته‌كه ته‌نیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نابێت، به‌ڵكو باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا ده‌كێشێت".
باسی ئه‌وه‌شیكرد، "له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی له‌مشێوه‌یه، شه‌پۆلێكی گه‌وره و نوێی خه‌ڵكی به‌ره‌و ئه‌وروپا سه‌رهه‌ڵده‌دات، رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌بینه‌وه، كاره‌ساتێكی تایفی، كاره‌ساتێكی ئابووری، چونكه هه‌موو ئه‌مه ده‌بێته هۆی كاولكاری و زیانی گه‌وره بۆ ئابووری و كه‌رتی وزه‌ی جیهان".
سه‌رۆكی رووسیا هیواشی خواست، هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ به‌لاوه‌نانی ئه‌و پێشڤه‌چوونانه بكه‌ن و گوتی: "هه‌ر له‌مپێناوه‌دا ئه‌م كۆبوونه‌وانه ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش ئه‌مڕۆ له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبووینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كانمان بكه‌ین و رێگری له‌و سیناریۆیانه بكه‌ین، كه هیچ كه‌سێك هیوای بۆ ناخوازێت".
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B