ئه‌مه‌ریكا چۆن كاری كردووه.. له دابه‌زینی قاسم سوله‌یمانییه‌وه تا كوشتنی تۆمار كراوه
به‌م جۆره وێنه‌ی گیراوه

K24 – هه‌ولێر:
تۆڕی هه‌واڵی " NBC"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، هه‌واڵگری ئیسرائیل هاوكاری ئه‌مه‌ریكای كردووه له دانانی پلانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له زاری دوو كه‌سی نزیك و ئاگادار له ورده‌كاری پلانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی زانیارییه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا " CIA" له رێگه‌ی دوو كه‌سه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق، زانیاری وردیان له باره‌ی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی و كاتی نیشتنه‌وه‌ی له به‌غدا هه‌بووه.
كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌واڵگری ئیسرائیل رۆڵی هه‌بووه و ورده‌كاری پێویستیان داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئاشكرایان كردووه، چه‌ند رۆژێك پێش كوژرانی، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێری جموجووڵه‌كانی قاسم سوله‌یمانی كردووه.
كه‌ناڵه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، كاتێك فڕۆكه‌ی "ئێرباس A320"ـی سه‌ر به كۆمپانیای "أجنحة الشام للطيران" له به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه، سیخوڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌واڵیان داوه، كه قاسم سوله‌یمانی گه‌یشتووه‌ته سه‌ر خاكی عێراق.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان باسیان له‌وه‌شكردووه، له واشنتن و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها له چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌وه، دابه‌زینی قاسم سوله‌یمانی له فڕۆكه‌كه‌ی به ڤیدیۆ گواستراوه‌ته‌وه و دیمه‌نی پێشوازیكردنی له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بینراوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، "جینا هاسبل" له باره‌گای ده‌زگاكه‌ی له ویلایه‌تی ڤێرجینیا سه‌یری كردووه و وه‌زیری به‌رگریش، "مارك ئیسپر" له شوێنێكی دیكه‌وه سه‌یری كردووه.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه، دیمه‌نه‌كان راسته‌وخۆ له كۆشكی سپی په‌خشكراوون و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خۆی له "مارالاگۆ"ی "فلۆریدا" سه‌یری كردووه.
ئه‌وه‌شیان باسكردووه، هه‌ردوو ئۆتۆمبێلی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و یاوه‌رانیان به هۆی سێ مووشه‌كی جۆری "هێلفایه‌ر" بۆردومان كراون و كۆی پرۆسه‌كه‌ش له باره‌گای فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌براوه.