روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دووره له راستییه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "جوتیار عادل" له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ره‌تیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری پێشوه‌خته‌ی له‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووبێت، كه له رابردوودا كرایه سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "لەم رۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی موشەکیی ساڵی 2018ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی. ئەم ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتی دەکەینەوە".

رۆژی شه‌ممه (8ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018)، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، (10) مووشه‌كی دوورهاوێژی ئاراسته‌ی باره‌گاكانی حزبی دیموكرات له سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه كرد.
مووشه‌كبارانه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پلنیۆمی حزبی دیموكراتی كوردستان، كه شه‌ش مانگ جارێك ئه‌و حزبه ئه‌نجامی ده‌دا و ئامانج لێی ئاماده‌كاری بوو بۆ كۆنگره.
له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا نزیكه‌ی (15) كادیر و سه‌ركرده‌ی دیموكرات گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی (40) كه‌سی دیكه بریندار بوون.
هه‌مان رۆژ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، "بارەگاکانی حیزبی دێموكراتى ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه بۆمباران كران كه له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون. وێڕاى ئیدانەکردنى ئه‌و بۆمبارانه، دووپاتى ناڕەزایەتیی خۆمان لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و ده‌بێته هۆى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه داواكارین دووباره نه‌بێته‌وه، ڕێز له یاساكانى هه‌رێمى كوردستان بگیرێت و هه‌رێم نه‌كرێته گۆڕه‌پانیى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان".