چوار ماددەی پڕۆژەیاسای چاكسازی خوێندنەوەی دووەمی بۆ كرا
ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ چوار ماددەی پڕۆژەیاسای چاكسازی كرد و ئەمڕۆش كۆبوونەوەكەیان درێژەی دەبێت.
لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان، كە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو، لە كۆی 21 ماددە، خوێندنەوەی دووەم بۆ چوار ماددەی پڕۆژەیاسای چاكسازی كرا. لەو چوارچێوەیەدا پەرلەمانتاران ژمارەیەك تێبینییان پەیوەست بەو ماددانە خستەڕوو، وەزیرە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتیش وەڵامی پرسیار و تێبینی و سەرنجی پەرلەمانتارانیان پەیوەست بە پڕۆژە یاساكە دایەوە.
بەگوێڕەی ماڵپەڕی پەرلەمانی كوردستان، له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كاندا وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاندووە: "وه‌كو وه‌زاره‌ت ئێمه هه‌ر به‌چاكسازی مووچه ناوه‌ستین و چاكسازی له‌هه‌یكه‌لیه‌ت و ئیداره‌و شێواز‌و كاری ده‌زگاكانیش ده‌كه‌ین".
ئەو مادانەی كە خوێندنەوەی دووەمیان بۆ كراوە بریتین لە مادده‌ی یه‌كه‌می كه له‌چوار بڕگه پێكهاتبوو، تایبه‌ت بوو به ئامانجه‌كانی یاساكه، مادده‌ی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به رێكخستنه‌وه‌ی ماف و ئیمتیازاته‌كانی میراتگرانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی و له حه‌وت بڕگه پێكهاتووه، مادده‌ی سێیه‌میش تایبه‌تبوو به نه‌هێشتنی سوومه‌ندبوون له جارێك زیاتر له بودجه‌ی گشتی و له چوار بڕگه پێكدێت، مادده‌ی چواره‌میش تایبه‌ت بوو به بواری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ و له شه‌ش برگه پێكهاتووه.
بڕیارە كاتژمێر 10:30 سه‌ر له‌به‌یانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دەست پێبكاتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ ماددەكانی دیكە تەواو بكات.