شای ئوردن لەبارەی داعش ھۆشداری دەدات
"پێویسته چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌و گرژییەكانی ناوچەكە بدۆزرێتەوە"
K24 - ھەولێر
شای ئوردن هۆشداری ده‌دات له به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش و دەشڵێت، پێویسته چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌و گرژییەكانی ناوچەكە بدۆزرێتەوە.
شا عه‌بدوڵڵا، شای ئوردن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فڕانس24، هۆشداری ده‌دات له به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه و رایده‌گه‌یه‌نێت چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنهوەن.
شا عه‌بدوڵڵا گوتیشی "نیگه‌رانییه‌كی زۆری هه‌یه لەوه‌ی كە داعش نه‌ك ته‌نیا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌ڵكو لە رۆژئاوای عێراقیش خۆی رێكده‌خاته‌وه و به‌هێز ده‌بێته‌وە".
ئاماژەی بەوەشدا "زۆربه‌ی چه‌كدارانی بیانی داعش ئێستا روویان له لیبیا كردووه".
له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران له ناوچه‌كه، شا عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند "پێویسته چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌و كێشانه بدۆزرێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی له تاران رووده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌غدا و به‌یروت و عه‌ممان و ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیش ده‌بێت".
ھ.م