ئیسرائیل چۆن هاوکاری ئەمەریکای کردووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی؟
چەند زانیارییەکی ورد لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی ئاشکرا دەکرێت

K24 – ههولێر:
ئاژانسی هەواڵی NBCـی بڵاویکردەوە، هەواڵگیریی ئیسرائیل هاوکاری ئەمەریکای کردووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی.
رۆژی 3ـی ئەم مانگە، لە هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێران، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.
NBCـی ئاشکرایکردووە، هەواڵگیری ئیسرائیل ئەو زانیاریەیان داوە بە ئەمەریکا کە قاسم سولەیمانی لە سووریاوە بەرەو عێراق بە فڕۆکە دەچێت.
ئاشکراشکراوە، نەتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، تاکە سیاسی دەرەوەی ئەمەریکایە کە ئاگاداری بۆردومانەکە بووە و لەگەڵ مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە پەیوەندیدا بووە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاشکراکراون، چوار کەس هاوکاری ئەمەریکای کردووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی، دووانیان سەر بە هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بوون و دوانەکەی دیکەش کارمەندی ئەو هێڵی فڕۆکەوانییە بوون کە قاسم سولەیمانی بۆ گەشتەکەی بەکاری هێناوە (هێلی ئاسمانی Cham Wings)
هەروەها، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایانکردووە، ئەو دوو کەسەی لە فڕۆکەخانەی بەغدا هاوکاری ئەمەریکییەکانیان کردووە، دەستگیر نەکراون و لەگەڵ گروپێکی دیکە لە عێراق لەبەروەژەندی ئەمەریکییەکان کار دەکەن.
The Sun