ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگ بە پڕۆژەیاسای چاكسازیی دەدات

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24ھەولێر

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ بە پڕۆژەیاسای چاكسازیی دەدات.

بەگوێرەی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازیی.

رۆژی دووشەممە و سێشەممەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازیی كرد و ھەریەك لە فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان، خۆیان یەكلایی كردووەتەوە و دەنگ بە پڕۆژەیاساكە دەدەن.

وەك حكوومەت و پەرلەمان رایانگەیاندووە، ‌پڕۆژه‌یاساكە چاكسازىی كردنە له ‌خانه‌نشینى و مووچه ‌و ده‌رماڵه ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌.

دوێنێ سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان كۆبوونەوە و ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمان ئاشكرای كرد "لەبارەی راپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتایى لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازىی ئاماده‌كرا".

ھ.م