تۆمارێكی ده‌نگی تره‌مپ له كاتی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی بڵاوكرایه‌وه
ئه‌و كات تره‌مپ به وردی چاودێری كوشتنی سوله‌یمانی و مه‌هه‌ندیسی ده‌كرد
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی میدیایی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، تۆمارێكی ده‌نگیی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكیان ده‌ستكه‌وتووه، كه له كاتی ئێواره خوانێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك له لایه‌ن كۆمارییه‌كان له باشووری فلۆریدا قسه‌ی كردووه.
وه‌ك ئه‌و تۆڕه میدیاییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه قسه‌كانی تره‌مپ بوون له‌و كاته‌دا:
- "له كامێراوه له دووری چه‌ند میلێك له ئاسمانه‌وه"، ئه‌مه قسه‌ی تره‌مپ بوو كه له‌كاتی سه‌یركردنی هێرشه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.
- "هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌ون گه‌وره‌م"، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی سه‌ربازی پێیان راگه‌یاندووم.
- گه‌وره‌م ئه‌وان ته‌نیا 2 خولهك و 11 چركه‌یان له‌به‌رده‌سته. هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نییه.. ته‌نیا 2 خولهك و 11 چركه‌یان له ژیان ماوه. گه‌وره‌م ئه‌وان له‌ناو ئۆتۆمبێلن، ئۆتۆمبێلێكی داخراوه، گه‌وره‌م ئه‌وان ته‌نیا نزیكه‌ی خوله‌كێكیان ماوه بۆ ژیان، گه‌وره‌م 30 چركه، 10، 9، 8، ...
- دواتر له‌ناكاو "گرممم".. گه‌وره‌م پێكران.
- نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده سه‌رسه‌خت بێت.
- "دوو دانه به یه‌ك نرخ"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه فه‌رمانی هه‌ڵدانی پێكرابوو و هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی گشتیی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی پێی كوژران.
- تره‌مپ ده‌ڵێت: سوله‌یمانی شتی خه‌راپی له باره‌ی وڵاته‌كه‌مانه‌وه ده‌گوت، تا كه‌ی گوێبیستی ئه‌م جۆره قسه پڕوپووچانه بین؟
- له‌و تۆماره ده‌نگییه‌دا، تره‌مپ گوتوویه‌تی: "سوله‌یمانی له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادا بووه و نه‌ده‌بوو له وڵاته‌كه‌ی بچێته ده‌ره‌وه".
H.B