له‌سه‌ر ناوهێنانی "كه‌نداو" ئێران وه‌ڵامی ماكرۆن ده‌داته‌وه
كه‌نداو.. كێشه له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌باس موسه‌وی، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌سه‌ر ناوهێنانی "كه‌نداو" له تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه.
موسه‌وی ده‌ڵێت: "به‌بیر به‌ڕێز ماكرۆن ده‌هێنینه‌وه ئه‌و كه‌نداوه‌ی ده‌كه‌وێته باشووری ئێران، ته‌نیا یه‌ك ناوی هه‌یه، ئه‌ویش كه‌نداوی فارسییه".
عه‌باس موسه‌وی، له باره‌ی بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی فه‌ره‌نساش، له ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌ڵێت: "جێگربوونی سه‌ربازانتان له كه‌نداوی فارسی هه‌ڵه‌یه‌كه به قه‌د ناوبردنی كه‌نداوه‌كه به هه‌ڵه، راسته هه‌ردوو هه‌ڵه‌كان گه‌وره‌ن، به‌ڵام ده‌كرێ هه‌ردووكیان راست بكرێنه‌وه و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
Je tiens à rappeler à @EmmanuelMacron que le Golfe se trouvant au sud d’Iran, n’a qu’un seul nom : Le Golfe Persique. Votre présence militaire dans cette zone est autant erronée que sa dénomination à ce titre. Ces deux grandes erreurs sont pourtant corrigeables. https://t.co/Fssmy5eTdA pic.twitter.com/Qh9E9NOeQg
— S.A MOUSAVI (@SAMOUSAVI9) January 18, 2020
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانیش بڵاویكرده‌وه، ماكرۆن به هه‌ڵه و ناوێكی هه‌ڵبه‌ستراوی خستووه‌ته پاڵ كه‌نداوی فارسی.
پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه‌نداوه‌كه‌ی به "كه‌نداوی عه‌ره‌بی – فارسی" ناوهێناوه، ئه‌وه‌ش ئێرانی نیگه‌ران كردووه، كه تا ئێستاش كێشه له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی هه‌یه، لای خۆیه‌وه ئێران كه‌نداوه‌كه به فارسی ناو ده‌بات و وڵاتانی عه‌ره‌بییش به كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
Dans la péninsule arabique et dans le Golfe arabo-persique, nous avons déployé en un temps record la Task force Jaguar, et par les initiatives avec nos partenaires européens, nous renforçons la sécurité maritime dans cette région si stratégique pour nous.
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) January 16, 2020
ئ. م