ئێران داوای ئامێرێكی تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا ده‌كات
ئاماده نییه سندووقی ره‌شی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه راده‌ست بكات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی ئێرانی رایگه‌یاند، به فه‌رمی داوای ئامێری تایبه‌تیان له ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زانیاری ناو سندوقه ره‌شه‌كانی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه به‌تاڵ بكه‌نه‌وه.
له راپۆرتی دووه‌می ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌وان ئامێریكی تایبه‌ت و پێویستیان بۆ ده‌رهێنانی داتا و زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و جۆره سندووقه ره‌شانه نییه، كه هی فڕۆكه تێكشكاوه ئۆكرانییه‌كه‌یه و له جۆری بۆینگ 737ـه.
ئێران رایگه‌یاندووه، به نیازه داتای ناو سندووقه‌كان له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌تاڵ بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی جیاجیا له باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سندووقه‌كان بڵاوكرانه‌وه كه ئایا ده‌یاننێرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان راده‌ستی ئۆكرانیایان ده‌كاته‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، خه‌ریكه ئه‌و وڵاته ورده ورده زانیارییه‌كان بخاته‌ڕوو، كه دواترینیان ئه‌وه‌یه فڕۆكه‌كه به دوو مووشه‌كی TOR-M1 خراوه‌ته خواره‌وه.
له رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه ئۆكرانیه، 176 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئ. م