نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوید و توركیا و سه‌رۆكی ئه‌رمه‌نستان كۆبوه‌وه
له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ئابووريى داڤۆس

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره كرده‌وه.
سایتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ له په‌راوێزى بهشداريكردنی له پهنجاههمين خولى كۆڕبه‌ندى ئابووريى داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه".
سایته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له ناوچه‌كه، چۆنيهتيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و رۆڵى هێزى هاوپه‌يمانان له‌وباره‌يه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه گۆڕيه‌وه".
.jpg)
هه‌ر له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئان ليند وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوید كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سويد، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيهتيى هاوكاريكردنيان، خۆپيشاندانه‌كان و دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گرنگيى هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر، تاوتوێ كران.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ليند سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش و له پاراستنى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و داڵده‌دان و هاوكاريكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ربڕى.
.jpeg)
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئارمێن سهركيسيان، سه‌رۆكى ئه‌مه‌نستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييهكان و گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه، ده‌رفه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى دوولايهنه و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.