له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 10 خۆپیشانده‌ر له عێراق كوژراون
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماری كوژراو و برینداران بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له عێراق، 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
به گوێره‌ی كۆمیسیۆنه‌كه له ماوه‌ی خۆپیشاندان له پێنج پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ئه‌نجامدراون و به‌هۆی توندوتیژییه‌كانیش، جیا له كوژرانی 10 خۆپیشانده‌ر، 135یشیان برینداربوونه و 88 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركراون.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و ئاماره هی خۆپیشاندانه‌كانه له پارێزگاكانی به‌غدا، دیاله، به‌سره، زیقار و كه‌ربه‌لا.
وه‌ك ئه‌و كۆمیسیۆنه باسی ده‌كات، خۆپیشانده‌ران له زۆربه‌ی پارێزگاكان هه‌وڵی داخستنی رێگه‌وبان و پردهكانییان داوه و ویستوویانه جووڵه‌ی هاتووچۆ په‌ك بخه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكی دیكه‌ی خۆپیشانده‌رانه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت داواكانیان جێبه‌جێ بكات.
ئ. م