سوپای پاسداران: چاودێری ئه‌و فڕۆكهیهمان ده‌كرد كه قاسم سوله‌یمانی كرده ئامانج
هه‌ندێك گۆڕانكاری سه‌ر زه‌وی پێ ئاشكرا نه‌ده‌كرا

K24 – هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، ئاگاداری جموجووڵی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون، كاتێك له به‌ره‌به‌یانی 3ی ئه‌م مانگه‌دا بۆردومانی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرد.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده، رایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كانی هه‌ندێك گۆڕانكاری سه‌ر زه‌وی پێ ئاشكرا نه‌ده‌كرا، بۆ نموونه ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی و پرسیاری ئه‌وه‌ی له ناو كامیاندایه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه سه‌رسام بووین، كاتێك فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌مان به بۆمبی زۆره‌وه بینی. نه‌مانده‌زانی ئه‌ركیان چییه و دوای ههڵفڕینیشی سوته‌مه‌نی زیاتری تێكرابوو.
ئه‌وه‌شی گوت: فڕۆكه‌كه له بنكه‌ی عه‌لی سالم له كوه‌یت، هه‌ڵفڕیوه و چه‌ند هێلیكۆپتهرێكیش له ناو عێراقه‌وه هه‌ڵفڕین بۆ هاوكاریكردنی.
روونیشیكرده‌وه، به وردی چاودێری فڕۆكه‌كه‌مان ده‌كرد، به‌ڵام ئاگاداری جوڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی نه‌بووین و نه‌مانده‌زانی رووی له عێراق كردووه.
حاجی زاده باسی له‌وه‌شكرد، فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15یان به‌دیكردووه، كه به خێرایی 40 تا 50 كیلۆمه‌تر به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێوه‌بووه، له پڕدا خێراییه‌كه‌ی زیادكردووه و گه‌یاندوویه‌تییه 1100 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و له ناوچه‌ی هێرشه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه و دواتر دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پاسداران دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان نه‌یانزانیوه پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به حاجی قاسمه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام دڵنیابوونه چوار بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به‌شداریان له پرۆسه‌كه كردووه.