حزبوڵڵای عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه بنكه‌كانیان بۆردومان كرابن
ده‌نگۆی بۆردومانكردنیان له ئارادابوو

K24 – هه‌ولێر:
كه‌تیبه‌كانی "حزبوڵڵای عێراق" ره‌تیكرده‌وه، شه‌وی رابردوو، هیچ هێرشێكی ئاسمانی كرابێته سه‌ر بنه‌كه‌كانیان.
شه‌وی رابردوو، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، گوایه هێرشێكی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی "حزبوڵڵای عێراق" له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا.
به‌رپرسێكی ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیكرده‌وه، هیچ رووداوێكی له‌و جۆره رووی دابێت.
له كۆتایی ساڵی رابردوودا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كداره له سنووری پارێزگای ئه‌نبار بۆردومان كرا.
بۆردومانه‌كه بووه هۆی كوژرانی 25 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 50 كه‌س.
دوای ئه‌و رووداوه رۆژی 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری رابردوو، حه‌شدی شه‌عبی خۆپیشاندانێكی بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئه‌نجامدا.
دوای سێ رۆژ له خۆپیشاندانهكهش، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌ره‌به‌یانی رۆژی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) كرده ئامانج و هه‌ردووكیان كوژران.
له به‌رامبه‌ردا رۆژی (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) سوپای پاسداران ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی "عه‌ین ئه‌سه‌د"ی ئه‌مه‌ریكا له سنووری پارێزگای ئه‌نبار كرد.