ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان به‌رزبووه‌وه
به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له خارپێت 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 255ی دیكه‌ش برینداربوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا حكوومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری خارپێت، بۆ 6 گیانله‌ده‌ستداو و 255 بریندار به‌رز بووه‌وه.
ئه‌مشه‌و بوومەلەرزەیەك به گوڕی 6.8 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر باکوور، باشوور و رۆژئاوای کوردستانی هه‌ژاند.
پێشتریش پەیامنێری کوردستان24 لە باکووری کوردستان رایگەیاند، شاری خارپێتی باکووری کوردستان ناوەندی بوومەلەرزەکە بووە.
راشیگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکە دەیان کەس برینداربوون، کارەبای شاری خارپێت پچڕاوە و کاریگەری لەسەر هێڵەکانی ئینتەرنێت و مۆبایل هەبووە.
هەروەها بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، چەند باڵەخانەیەك داڕووخاون.
سه‌ره‌تا وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا 4 کەس گیانیان لەدەستداوە، به‌ڵام له‌دوایین ئاماری حكوومه‌تی توركیا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 6 كه‌س و ئه‌وانه‌ی برینداربوونه بۆ 255 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
H.B