به‌شیر حه‌داد: جوڵاندنی شه‌قام چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ناكات
"پێویسته هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران چڕبكرێنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
له باره‌ی دۆخی عێراق و هه‌وڵه‌كانی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: جوڵاندنی شه‌قام چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ناكات و ده‌بێت له‌بری ئه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان به ڕاوێژ و گفتوگۆ په‌له له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه خۆپیشاندان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراقی پێ بكرێت، ده‌شڵێت: له‌بری جووڵاندنی شه‌قام پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
هاوكات دكتۆر سامان سۆرانی، شاره‌زای سیاسی پێی وایه ،عێراق بۆ تێپه‌راندنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان پێویستی به سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێزه، كه بتوانێت به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا زاڵ بێت و كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات.
هاوڵاتیان له گۆڕاپانهكانی خۆپیشاندان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان و سه‌ركرده سیاسییه‌كان له دوای ساڵی 2003 عێراقیان به‌م دۆخه‌ی ئێستا گه‌یاندووه. بۆیه داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی هێز و لایه‌ن سیاسییه‌كان بێت، تا بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌ن و سه‌ركه‌وتووانه خزمه‌تی عێراق و پێكهاته‌كانی بكات.
H.B