ئیسرائیلییه‌كان روو له سعوودییه ده‌كه‌ن
دوو مه‌رجیان بۆ دانراوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی ئیسرائیل، ئارییه درعی رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا هه‌ڵگرانی ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی ئیسرائیل ده‌توانن سه‌ردانی سعوودییه بكه‌ن.
یه‌كه‌مجاره رێگه بدرێت، خه‌ڵكی ئیسرائیل سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعوودییه بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌و بڕیاره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ئیسرائیل ده‌ركراوه.
بڕیاره‌كه رێگه ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له مه‌راسیمی حه‌جدا بكه‌ن، روو بكه‌نه سعوودییه و ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌یان ده‌بێت له (9) رۆژ زیاتر نه‌بێت.
بڕیاره‌كه زۆرتر ئه‌و موسڵمانانه ده‌گرێته‌وه، كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی ئیسرائیلیان هه‌یه و مه‌رجێكی دیكه‌ش دانراوه بۆ گه‌شته‌كه‌یان و له‌سه‌ریان پێویسته به‌رپرسێكی سعوودیی داوه‌تنامه‌یان بۆ بنێرێت، ئینجا بۆیان هه‌یه بۆ حه‌ج روو له سعوودییه بكه‌ن.