بەكارھێنانی ھێز خۆپیشاندەرانی عێراق تووڕەتر دەكات
خۆپیشاندەرانی عێراق: ئەوەی روودەدات كۆمەڵكوژییە
K24- هه‌ولێر:
هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ بڵاوه‌پێكردن و كۆتایی هێنان به خۆپیشاندانه‌كان بارودۆخه‌كه‌ی زیاتر مه‌ترسیدار كردووه، كوشتوبڕ و قوربانی زیاتری به‌دوای خۆیدا هێناوه، خۆپیشانده‌رانیش له گۆره‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی رووده‌دات كۆمه‌ڵكوژی خۆپیشانده‌رانه و داواده‌كه‌ن، دادگاكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ریان بێنه ده‌نگ.
له‌كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت به به‌كارهێنانی هێزی چه‌كداری بڵاوه بهخۆپیشاندهران بكه‌ن و كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنن، خۆپیشانده‌ران ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه شه‌قامه‌كان و گۆڕه‌پانه‌كان بهجێبهێڵن تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت. به‌كارهێنانی هێز و توند و تیژی زیاتر خۆپیشانده‌رانی مكوڕتر كردووه له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان و پێیان وایه، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت كۆمه‌ڵكوژییه و داوا ده‌كه‌ن، دادگاكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كشانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له گۆره‌پانه‌كانی خۆپیشاندان و په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌لای هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌رانی عێراقه‌وه پیلانێكی نوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان و هاوڵاتیان. له‌م باره‌شه‌وه . سامان شاڵی، شاره‌زای سیاسی هۆشداری ده‌دات، كه به‌رده‌وامی ره‌وشه‌كه به‌و جۆره‌ی ئێستا، ره‌نگه سهربێكێشێت بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری.
هه‌وڵه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردن و كۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانه‌كان له 48 كاتژمێری رابردوودا نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵكو توندوتیژی و ئاڵۆزی زیاتری به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌رای چاودێران و شاره‌زایانی سیاسی، ئێستا بارودۆخه‌كه له‌هه‌ر ساتێكی تر مه‌ترسیدار تره و پێشیان وایه، باشترین چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
H.B