داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی گه‌وره له ئسرائیل ده‌كات
داوا له چه‌كدارانی ده‌كات هێرشی سه‌ر یه‌هودییه‌كان بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، رێكخراوی داعش تۆمارێكی ده‌نگیی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای له چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یان كردووه، هێرشی سه‌ر ئیسرائیل بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شكست به پلانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئاشتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی رێكخراوی داعش له‌كاتێكدایه، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ تره‌مپ دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و بینی گانتس، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ساز بكات، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كاندا تره‌مپ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پلانه‌ی ئاشكرا بكات، كه به "رێكه‌وتنی سه‌ده" ناسراوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ نه‌بیل ئه‌بو روده‌ینه، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی فه‌له‌ستین رایگه‌یاندبوو، سه‌ركردایه‌تی فه‌له‌ستین زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پلانێك سازده‌كات، كه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی ئۆرشه‌لیم.
وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی فه‌له‌ستینی "وه‌فا" بڵاویكرده‌وه، سه‌ركردایه‌تی فه‌له‌ستین ته‌واوی بژارده‌كان تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه‌ش ده‌سه‌ڵاتی نیشتیمانی و دووپاتی كرده‌وه، رێكه‌وتنی سه‌ده به‌بێ ره‌زامه‌ندی گه‌لی فه‌له‌ستین جێبه‌جێ ناكرێت.
H.B