به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا: فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی ئه‌فغانستان سه‌ربازییه و تایبه‌ته به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
ته‌واوی سه‌رنشینانی كوژراون
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌فغانستان تێكشكا ئه‌مه‌ریكیه و تایبه‌ته به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئاژانسی رۆیته‌رز له سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، مه‌به‌ستی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له راگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتی خۆیان له خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك، فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی پێدا، دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی خۆی له خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی راگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" تا ئێستا ره‌تی كردووه‌ته‌وه هیچ كۆمێنتێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان راگه‌یه‌ندرا، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی بزووتنه‌وه‌كه‌ی له خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه و كوژرانی ته‌واوی سه‌رنشینانی راگه‌یاند.
H.B