دانیشتنێكی دیكەی دادگا بۆ دادگاییكردنی مەلا مەزھەر بەڕێوەدەچێت
ھاووڵاتیان لەسەر ئەم پرسە بەسەر دووبەرە دابەش بوونە
K24 - ھەولێر
لە دوای کۆکردنەوەی زیاتر لە 300 واژۆ و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی رۆژی دووشەممە 27/1/2020، مەلا مەزھەر خوراسانی لە ھەولێر دادگایی کرا. دوای وەرگرتنی وتەی ھەر یەک لە سکاڵاکار و تۆمەتبار، دانیشتنی دادگا بۆ 2ی شوبات دواخرا.
ئەمەش دوای ئەوە ھات كە لە ماوەی رابردوودا مەلا مەزھەر چەند دەستەواژەیەكی بەرامبەر بە ژنان بە كارھێنا و لای ھەندێك لە ژنان ئەو وتای بە نەشیاو وەسفكران، ھاوكات ھاووڵاتیانی ھانداوە بۆ فرەژنی، ئەمەش کاردانەوەی توندی چالاکوانانی ژنی بەدوای خۆیدا ھێنا.
دادگایکردنی مەلا مەزھەر خوراسانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای دابەشکردە سەر دووبەرە، بەشێك لە ھاووڵاتیان پشتیوانی دەكەن و زۆرێك لە چالاکوانانی ژنانیش سەرکۆنەی دەكەن.
چلورە ھەردی، وەك چالاكوانێكی بواری ژنان لەبەردەم دادگای ھەولێر ئامادەبوو بە كوردستان24ی گوت: "ئێمە دەبێ ھەوڵبدەین ھەڵسوكەوتی جوان لەناو خەڵكدا پەروەردە بكەین، نە خەڵك بە جنێودان پەروەردە پەروەردە بكەین، چونكە ئاشتی كۆمەڵایەتی بەم جۆرە زمانە ئاشتی كۆمەڵایەتی لە ھەرێمی كوردستان بەرپا ناكات، بۆیە دەبێ ھەموومان ئاگامان لە زمان و ئاداب و قسەكردنمان بێت، ھەرشتێك كە سوكایەتی تێدابێت دەبێ بیەوستێنین. لە راستیدا ئێمە دەمانەوێت ئاشتی كۆمەڵاتی لە كوردستان بەرپا بێت".
ھ.م