یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆمار کرا

کۆرۆنا گەیشتە ئەڵمانیا

K24 – هه‌ولێر:

ئەڵمانیا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی باڤاریا بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی ستانبێرگ کە بە 30 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری میونشن، پیاوێک دووچاری نەخۆشیەکە بووە.

ئاشکراشکراوە، کەسە دۆخی باشە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکییدایە، بەڵام ناسنامە و تەمەنی کەسە تووشبووەکە رانەگەیندرا.

ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشەکە نزیکن، رێنماییان پێدراوە و پشکنیان بۆ دەکرێت.

لە جیهاندا، نزیکەی 100 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە مردوون و دوو هەزار و 800 کەسیش تووشبوون، ڤایرۆسەکە لە چەند وڵاتێکی ئاسیا، ئەوروپا، ئەمەریکا و ئوستراڵیا تۆمار کراوە.

Reuters