ئیسرائیل پوتن ئاگادار ده‌كاته‌وه
روو له مۆسكۆ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕیكه‌ری ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌ردانی مۆسكۆ بكات.
نووسینگه‌ی ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ مۆسكۆ ئاگاداركردنی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیایه له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین ئاماده‌یان كردووه.
پێشتر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاندبوو، مۆسكۆ هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا نییه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ناوه‌ڕۆكی گه‌ڵاڵه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین ئاشكرا بكات.