كۆرۆنا گه‌یشته ئیمارات
چه‌ند كه‌سێكن و خراونه‌ته ژێر چاودێری
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمارات، تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی راگه‌یاند، كه چه‌ند ئه‌ندامێكی خێزانێك بوونه و له شاری ووهانی چینه‌وه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته.
رۆژنامه‌ی "به‌یان"ی ئیماراتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تووشبووان ئێستا له ژێر چاودێری وردی پزیشكی دان و ره‌وشی ته‌ندرووستیشیان جێگیره.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ده‌سته ته‌ندرووستییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، رێكاری پێویست به گوێره‌ی راسپارده‌ی زانستی و مه‌رج و پێوه‌ره تایبه‌ته‌كانی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانى گیراوه‌ته‌به‌ر و پێویست به نیگه‌رانی ناكات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیمارات دووپات ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، زووتر ده‌ستنیشانی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه بكه‌ن.
ئ. م