كرملین وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، "دمیتری بیسكۆڤ" وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی سه‌رۆكی توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"ی دایه‌وه.
"بیسكۆڤ" رایگه‌یاند، رووسیا سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی خۆی به گوێره‌ی رێككه‌وتنی "سوچی" له نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره، سه‌باره‌ت به "ئیدلب" جێبه‌جێكردووه.
گوتیشی: "هێرشه تیرۆریستییه‌كان له سنووری پارێزگای ئیدلب بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی نیگه‌رانی قوڵی رووسیا".
سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندبوو، "مۆسكۆ پابه‌ند نه‌بووه به‌و ئه‌ركانه‌ی به گوێره‌ی رێككه‌وتنی سوچی ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی، له باره‌ی ئیدلبه‌وه".
له وه‌ڵامیدا، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نین. ئێمه هه‌موو پابه‌ندییه‌كانمان جێبه‌جێ كردووه. به گوێره‌ی رێككه‌وتنی سوچی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئیدلب ده‌كه‌ین".