كوه‌یت داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات به‌په‌له چین جێبهێڵن
داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات سه‌ردانی چین نه‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوه‌یت داوایان له هاووڵاتیانی له وڵاتی چین كردووه، به‌زووترین كات ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن.
له‌م باره‌شه‌وه كه‌ناڵی "عه‌ره‌بییه حه‌ده‌س" رایگه‌یاند، وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی كوه‌یت داوای له هاووڵاتیانی له چین كردووه، به‌په‌له ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن، هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتیانی ناوخۆی كوه‌یت و وڵاتانی دیكه‌ش كردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی چین نه‌كه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و رێكاره‌ی حكوومه‌تی كوه‌یت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، كه سه‌رچاوه‌ی ده‌ركه‌وتنی له وڵاتی چین بووه و تا ئێستا به هه‌زاران كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه بوونه و ده‌یان كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، تا ئێستاش ڤایرۆسی كۆرۆنا له 24 وڵاتی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و شارێكی 11 ملیۆن كه‌سیش له چین داخراوه.
H.B