رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان
"تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه"
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رێكاری توند بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.
دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم بە كوردستان24ی راگەیاند، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێكی توشبوون به په‌تای كۆرۆنا تۆمارنەكراوە و ھەموو ئەو كەسانەی لە چین دەگەڕێنەوە پشكنینیان بۆ دەكرێت و تا چواردە رۆژ دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشكی.
وه‌زیری ته‌ندروستی دڵنیایش دەداته هاووڵاتیان، كە ھەموو رێوشوێنێك گیراونەتە بەر، بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
H.B