سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو به‌ڵێن به گه‌لی عێراق ده‌دات
داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات له خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بن
K24- هه‌ولێر:
دوای راسپاردنی له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و به‌ڵێنی به خودا و گه‌لی عێراق دا كه كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی دوور له پشك پشكێنه‌ی مه‌زهه‌بی بكات.
له په‌یامه‌كه‌یدا، محه‌مه‌د عه‌للاوی رایگه‌یاند: "به‌ڵێن به گه‌لی عێراق ده‌ده‌م كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پاڵێوراوی لایه‌نه سیاسییه‌كان قبووڵ نه‌كه‌ن".
عه‌للاوی دووپاتیشی كرده‌وه، "كه كار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات به سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان".
هاوكات عه‌للاوی داواشی له خۆپیشانده‌ران كرد، له خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بن تاوه‌كو جێبه‌جێ كردنی داوكارییه‌كانیان.
H.B