ژاپۆن کەشتییەکی جەنگی رەوانەی كەنداو دەكات

ھەڕەشەی بەكارھێنانی ھێز دەكات

K24 - ھەولێر

ژاپۆن کەشتییەکی هورمز رەوانەی کەنداو دەکات و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنیش جەختدەكاتەوە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پاراستنی کەشتیە بارزگانییەکانی لە کەنداو هێز بەکاربهێنێت.

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کەشتی جەنگی "تاکانامی" بە 200 سەرباز و دوو فڕۆکەی چاودێریەوە لە کەناراواکانی تۆکیۆوە بەرەو گەرووی هورمز بەڕێکەوتووە، بە مەبەستی پاراستنی کەشتیە بازرگانییەکان و نەوت هەڵگرەکان لە کەنداودا.

هاوکات شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنیش دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پاراستنی کەشتیە بارزگانییەکانی لە کەنداو هێز بەکاربهێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە 90% نەوتی گواستراوە بۆ ژاپۆن بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت و لە ماوەی رابردووشدا بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا، دەسەڵاتدارانی ئێران چەند جارێک هەڕەشەی داخستنی گەرووەکەیان بەڕووی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان کرد.