چین.. جۆرێكی دیكه‌ی نوێی ڤایرۆس بڵاوده‌بێته‌وه
هێشتا كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه
K24 - دهۆك:
وه‌زارەتی كشتوکاڵی چینی رایگەیاند کە جۆرێکی نوێی ڤایروسێکی کوشندەی ئەنفلۆنزای باڵندە H5N1 لە کێڵگەیەکی شاری شا‌و یانگ لە کەرتی خویانی باشوور بڵاوبووەته‌وه.
وزارەتەکە ئاشکرایکرد، له یه‌كێك له كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر ڤایرۆسه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و له كۆی 8 هه‌زار مریشك، نزیکەی 4 هه‌زار و 500 مریشك بهڤایرۆسەكه مردوون.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بەرپرسانی ڤێتەرنەری 17 هه‌زار و 827 مریشکیان کوشتووە.
ئێستا چین بەدەست قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە دەناڵێنێت کە بەردەوام ژمارەی قوربانیان لە هەڵکشاندایە.
زیاتر لە 300 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسە کوشندەکەوە تۆمارکراوە کە زۆربەیان لە چین بوون و ژمارەی تووشبووانیش لە 13 هەزار كه‌س تێپەڕیوە.
سەرچاوە: AFP