ئامێر و پێداویستی ئاشكراكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌یه‌نرێته 10 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
تا ئێستا ته‌نیا 4 وڵات ئه‌و ئامێر و پێداویستیانه‌یان هه‌بوو
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه ئامێر و پێداویستی پشكنین و ئاشكراكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌گه‌یه‌نێته 10 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
عه‌بدولناسر ئه‌بوبه‌كر، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی فریاگوزاریی مه‌ترسی په‌تاكان له نووسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتی: "له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا 4 وڵات ئامێر و پێداویستی تاقیگه بۆ پشكنین و ئاشكراكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و وڵاتانه ئاشكرا بكات".
دووپاتیشیكرده‌وه، "له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌بنه خاوه‌ن ئامێر و پێداویستی تاقیگه‌یی تایبه‌ت به ئاشكراكردنی ئه‌و په‌تایه، ئاشكراشیكرد، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بڕیاره ئه‌و پێداویستیانه‌یان پێ بگات، بریتین له: میسر، ئێران، لوبنان، ئوردن، سووریا، سوودان، مه‌غریب و تونس".
گوتیشی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له رێگه‌ی پێدانی پێداویستی پشكنینی ڤایرۆسی هاوكاری بگه‌یه‌نینه ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكی و ململانێ‌یان تێدایه و به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری رێنماییان پێ ده‌ده‌ین".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 2019-nCoVـی كه تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌بێت، له ریزبه‌ندی په‌تا گوازراوه‌كان پۆڵینكرد و باری له‌ناكاوی له سه‌رانسه‌ری جیهان راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
H.B