حكوومەت كار بۆ ھاوبەشیكردنی كەرتی تایبەت و گشتی دەكات

پەرلەمان پێشوازی لەو ھەنگاوه‌ ده‌كات و ئاسانكاریش بۆ حكوومەت ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان ٢٤ی گوت: حکوومەت لە ١٠ی ئەم مانگە کۆنفرانسێك لە بارەی هاوبەشی نێوان کەرتی تایبەت و گشتی ئەنجامدەدات.

ئاشكراشیكرد، تەواوی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەو کۆنفرانسە بەشدار دەبن، کە ئامانج لێی ئامادەکردنی پەیڕەوێکە بۆ پرۆژەکە. 

ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی ئاداری ئه‌مساڵ حکوومەت پەیڕەوەکە پەسەند دەکات، هەر لەو مانگەشدا ئەو پرۆژانە وەردەگرێت، کە بە هاوبەشی ئەنجامدەدرێن. 

هاوکات پەرلەمانتاران پێشوازی لەو پرۆژەیە دەکەن و ئاماژە بەوەشدەدەن، بۆ ئاسانکاری کۆمەڵێك یاسای پەیوەست بەو بوارە هەموار دەکەنەوە.

H.B