له شاری وان 33 كه‌س به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فر گیانیان له‌ده‌ستدا
پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و هه‌ره‌سی به‌فر له ناوچه‌ی میكسی سه‌ر به شاری وانی باكووری كوردستان، 33 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیهای توركیا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فر له ناوچه‌ی میكسی سه‌ر به پارێزگای وان، 33 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و تا ئێستا 53 كه‌سی دیكه‌ش به برینداری له‌ژێر به‌فر هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای قوربانیانی دیكه‌دا به‌رده‌وامن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دۆخی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك له برینداران نا جێگیره و پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوودا گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئاماری قوربانیانی ئه‌و رووداوه‌دا بێت.
ئاژانسی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندووه، به‌هۆی سه‌ختی دۆخی كه‌شوهه‌وا و بارینی به‌فرێكی زۆر، ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م تیمه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به شوێنی رووداوه‌كه و گه‌ران به‌دوای قوربانیان درووست بووه.
H.B