"نه‌فیر عام"ـێك له چینه‌وه
باری له‌ناكاوی له نه‌خۆشخانه‌كان راگه‌یه‌ندراوه

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی چین، "نه‌فیر عام"ی له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند بۆ به‌رگرتن له په‌تای كۆرۆنا، كه ژیانی سه‌دان كه‌سی تا ئێستا كردووه‌ته قوربانی.
پزیشكه چینییه‌كان شه‌و و رۆژ به بێ وچان كار ده‌كه‌ن و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كات ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه بكه‌ن، كه تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه.
دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین گیانله‌ده‌ستدانی پزیشكێكیان راگه‌یاند، كه (18) كاتژمێری به‌رده‌وام بێ وچان كاری كردبوو، سه‌ره‌نجام تووشی حاڵه‌تێكی هیستری بوو و به هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی و پشوویه‌ك بدات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین پزیشكه‌كانیان وه‌ك پاڵه‌وانی نیشتمانی ناساندووه و ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونیان ده‌كه‌ن.
دوێنێ چین رایگه‌یاند، ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 563 حاڵه‌ت و 28018 كه‌سیش تووشب بوونه و له‌و ژماره‌یه، ته‌نیا 1153 كه‌س نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.